لە دێرەزوور دوو ئەندامى پاسدارانى ئێران کوژران
دێرەزۆر – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ لە شارۆچکەی دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران، لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى له سوپای پاسدارانی ئێران له دێره‌زوور ڕایگه‌ياند چه‌کدارانی نه‌ناسراو له ده‌روازه‌ى شارۆچكه‌ى ده‌وير هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر كاروانێكى هێزه‌كانى ئێران له ئه‌نجامدا چه‌ند خوله‌كێك پێكدادان به‌رده‌وام بووه .
ئه‌م سه‌رچاوه‌يه بۆ نۆرس پرێس ئاماژه‌ى به‌وه كردووه هێرشەکە بووەته هۆی کوژرانی “ئوسامە ئەخته‌ل” و “عەلی حسێن” کە دوو ئەندامی پاسدارى ئێرانی بوون .
دوای ئەو ڕووداوە، پاسدارى ئێران لە شارۆچکەکە هەڵمەتی دەستگیرکردنیان لە دژی خەڵکی سڤیل دەستپێکرد، هاوکات به وته‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌يه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان هه‌ڵاتوون.