ئاسايشى ناوخۆ 14 بەکارهێنەر و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر لە حەسەکە و قامشلۆ دەستگیر دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستگیرکردنی 14 بەکارهێنەر و فرۆشیار و بازرگانی مادەی هۆشبەری لە شارەکانی حەسەکە و قامشلۆی رۆژئاواى كوردستان ڕاگەیاند.
لە 27 ى مانگى رابردووش، ئاسایشی ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی 42 قاچاخچی و فرۆشیار و بازرگانی مادەی هۆشبەری لە ڕەقە ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه، ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر ناوی “هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهیدانی هێزەکانی دژ به ماددەی هۆشبەر” بووە، لە شارەکانی حەسەکە و قامشلۆ، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەندامانی ئەکادیمیای دژە ماددە هۆشبەرەکان کە لە کاتی بۆردومانکردنی ئەکادیمیاکەیان لهلايهن هێزهكانى توركياوه، لە گوندهوارى دێرک گیانیان لەدەستدابوو.
ئاماژە بەوەشکراوه، لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە و دهستگيركراوهكانيان رادهستى ياسا كردووه بۆ لێكۆڵينهوه و بەردەوام دهبن لە هەڵمەتەکانيان.