داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی دوو ئەندامی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشەممە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی دوو ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گوندێکی باشووری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق كە نزیكە لە رێكخراوەكە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە “چەكدارانی ئەو رێكخراوە بە ماتۆڕسكیلێكەوە بە دۆشكە دوو ئەندامی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان لە نزیك رێگای سەرەكی گوندی ئەلسەعدە، لە ڕۆژهەڵاتی مەرگەدە، کردووە بە ئامانج.”
ئهعماق ئاماژهی بهوهشكردووه “هێرشەكە بووە هۆی كوژرانی ئەندامێكی هەسەدە و برینداربوونی ئەندامێكی دیكە”.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە گوندی ئەلسەعدەەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند “چەکدارە نەناسراوەکان کە سواری ماتۆڕسکیل بوون، لە رێگای سەرەکی شارۆچکەکە تەقەیان لە چەكدارانی هەسەدە کردووە، بەبێ ئەوەی بزانن ئەنجامی تەقەکان چی بووە.”
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە چڕانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکردووە، گوندەوارەکانی دێرەزوور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆر بەخۆوە دەبینێت، کە ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەری و کەسایەتیی هۆزەکان و دانیشتوانی سڤیل،دەکەن بە ئامانج.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە شارۆچکەی تیبان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە فیشەکی چەکدارانی نەناسراو شەهید کرا.