بۆردومانی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر گونده‌واری دێره‌زوور گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌سی لێكهوتهوه
دێرەزوور – نۆرس پرێس
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی گولـله هاوەنێک له نێو ماڵێكدا، كه لەلایه‌ن هێزەکانی حکومەتەوە ئاڕاسته كرابوو. لە شاری مەیادین، لە گونده‌واری دێره‌زوور، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
دوای نیوەشەوی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی حکومەت بە گولـله هاوەن شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بۆردومان کرد، هاوکات گروپه چەکدارەکانیش بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان له هه‌مان شوێن كرده ئامانج.
سەرچاوەیەک بۆ نۆرس پرێس لە شارۆچکەی حەویج ڕایگەیاند، گولـله هاوەنێک کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ئاراستە کراوە، لە ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئیسماعیل مه‌ته‌ر” لە شارۆچکەی حەوایج کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوسەری ئیسماعیل مه‌ته‌ر و کچە چوار ساڵانەکەی، هه‌روه‌ها خۆی و مندالێكی تری بریندار بوونه.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شحەیل و بەپێی سەرچاوەکەش دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كان ناجێگیره.