ڕووسیا ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ته‌حرير شام له گونده‌وارى ئیدلب و لازقییە بۆردومان ده‌كات
ئیدلب – نۆرس پريس
هێزی ئاسمانی ڕوسیا بەردەوامە لە هێرشه‌كانی بۆسەر ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە) ی پێشوو له گونده‌واری ئیدلب و لازقیە کۆنترۆڵکراون.
پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا چەند هێرشێکی ئاسمانییان لە دەوروبەری گوندی مەشون لە باشووری گونده‌واری ئیدلب ئەنجامداوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ده‌سته‌ی تەحریر شام توانیویەتی دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتی سوریا له میحوەری مەلاجە لە گونده‌واری باشووری ئیدلب بکوژێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ یەکشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە بنکەی حمەیمیم لە سوریا ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر کۆگایەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گروپه چه‌كداره‌كان لە ئیدلب ئەنجامداوە. هه‌ر دوێنێ هێزەکانی ڕووسیا هێرشی ئاسمانییان کردە چه‌ند ناوچه‌یه‌ك لە گونده‌واری باکووری لازقیە.
هاوکات هێزەکانی حکومەتی سوریا بە چه‌كی قورس دەوروبەری گوندی مەعارەت عەلیای ڕۆژهەڵاتی ئیدلبیان بۆردومان کرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانی هێرشەکانی ڕووسیا و بۆردومانی حکومەتی دیمه‌شق بكرێ بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه.