واشنتن “نیگەرانە” و داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکانی تورکیا دەکات لە رۆژاڤا
هەولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشەممە، واشنتۆن نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان نوێ کردەوە، هاوکات جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێکانی سووریا کردەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەێنراوێکدا وتی، ئەمریكا “بە قووڵی نیگەرانە” لە هێرشەكانی ئەم دواییە بەدرێژایی سنووری باكووری سووریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتۆن داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هێڵەکانی ئاگربەست بپارێزن.
وتەبێژەکە نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە کەوتنەوەی قوربانیانی سڤیل لە باب و حەسەکە و چەندانی تر، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو زنجیرە هێرشانەی کە کاریگەرییان لەسەر ناوچە جیاجیاکانی باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان هەبووە، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات کێ هێرشەکەی دەستپێکردووە.
تورکیا لەم دواییانەدا خێرایی هێرشەکانی بە تۆپ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤا پەرەپێداوە، هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش هۆشدارییەکانی خۆی دژ بە پەرەسەندنی “دوژمنکارییە سەربازییەکان” لە ناوچەکە دووپاتدەکاتەوە.
پرایس وتی: ئێمە پابەندی هەوڵەکانمانین بۆ شکست پێهێنانی بەردەوامی داعش و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ ململانێکانی سوریا.