شرۆڤەکارێکی سەربازیی: پێدەچێت ئێران لەپشت بەئامانجگرتنی بنکەکەی هاوپەیمانانەوە بێت لە گوندەواری حەسەکە

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد رەحال، شرۆڤەکاری سەربازی گوتی، پێدەچێت ئێران بەرپرس بێت لە بەئامانج گرتنەکەی دوێنێی بنکەی تەل بیدەری ئەمریکی لە گوندەواری باکووری حەسەکە.

دوێنێ هێزەکانی ئەمەریکی کە لەو بنکەیە کاردەکەن، درۆنێکیان خستە خوارەوە کە لە بنکەکەیان نزیک دەبووەوە، سەرچاوەیەکی سەربازیش، کە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکات رایگەیاند، درۆنەکە تورکییە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیانەوە، لە گوندەواری باکووری حەسەکەوە هاتووە.

چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە، گرووپەکانی “مقاوەمەی ئیسلامی” رایانگەیاند کە هێرشێکیان بۆ سەر بنکەی “تل بیدەر” ئەنجامداوە.

رەحال بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو هێرشە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییەوە ئەنجام درابێت، بەڵام هێزە ئەمریکییەکان نەیانویستووە ئەوە ئاشکرا بکەن.

ئەو پسپۆڕە سەربازییە ئەو بابەتەی روونکردەوە و رایگەیاندووە، کە ئەمریکا نایەوێت بەشداری لە تەشەنەسەندنی جەنگی غەززەدا بکات یان فراوانتر بێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد