ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی هۆشداری دەدات لە بوونی بۆشایی ئەمنی کە “داعش” دەیقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی
هەولێر – نۆرس پرێس
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشدارییدا کە داعش هەر کەلێنێک لە ناوچەکەدا دەقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی.
ئەو بەرپرسە عێراقییە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانیدا تیشکی خستە سەر پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، کۆبوونەوەکە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشەکانی گروپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.
ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە رووپەڕی فەرمی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە “خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان پێویستیان بە هەوڵدانی زیاترە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و پاراستنی ئاسایش”، جەختیشی لەسەر “گرنگی بەئاگایی و وریایی و تۆکمەیی” کردووەتەوە.
ئەعرەجی هۆکاری ئەمەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی داعش هەوڵدەدات “هەر کەلێنێک بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بقۆزێتەوە”.
لە راگەێنراوە ئەمنییەکەدا روونیکردەوە، ئەنجومەنەکە باسی لەو رێوشوێنانە کردووە کە دەبێت لەلایەن هەواڵگرییەوە بگیرێتەبەر لەو قۆناغەی کە بە قۆناغی “جیاکەرەوە” وەسفی کردووە، ئەمە جگە لە “پێویستی بەدواداچوون بۆ سەرجەم وردەکارییە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات”.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە سەرۆکایەتیی ئەعرەجی لە بەغدا بەڕێوەچوو، جەخت لەوە کرایەوە کە ئەوەی لە غەززە روودەدات “پێشێلکردنی بەها مرۆییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤە”، جەختیشیان لەوە کردەوە کە “هەڵوێستی عێراق لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر سەر کەرتی غەززە و رێگەدان بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، نەگۆڕە”