هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو لە گونده‌واری دێره‌زوور كوژرا و برینداری لێكهوتهوه
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ده‌روازه‌ى شارۆچکەیەکى گونده‌وارى ڕۆژهەڵاتى دێره‌زوور، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هێرشى سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گونده‌وارى دێرەزوور زياديان كردووه، له‌لايه‌كى ديكه‌وه هێرشی شانەکانی داعش و هێرشی ميليشياكانى سه‌ر به ئێران بۆ سەر بنکەكانى ئەمریکا له‌و ناوچه‌يه زياديكردووه.
سەرچاوەیەکی خۆجێيى لە شارۆچکەی ئەبو حەمام کە 85 کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوورەوە دوورە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “چەکدارانی نەناسراو هێرشىان كردووه‌ته سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەروازەی شارۆچکەی حەمام .
ئاماژەی بەوەشکرد، له ئه‌نجامى هێرشه‌كه منداڵێك به ناوى ئەسما عوسمان (٤ ساڵ) گولـلهيهكى به‌ر كه‌وتووه و گيانى له ده‌ستداوه، کاتێک چه‌كداره‌كان فیشەکی هەڕەمەکییان ئاراستەی ماڵی دانیشتوانی شارۆچکەکە کردووە لەکاتی کشانەوەیان.