22 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان

قامیشلۆ- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، سێ شەممە، لیژنەی تەندروستی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە ناوچەکە راگەیاند و بەمشێوەش ژمارەی تووشبووان گەشتە 38982 کەس.

لیژنەكە لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، حاڵەتەکان 14 پیاو و 8 ژنن کە لە شارەكانی قامیشلۆ، حەسەكە و دێریك، عامودا تۆمارکراون.

بەپێی زانیارییەکانی لیژنەکە ، حاڵەتەکان بەمشێوە بەسەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستاندا دابەش دەبن : 12 لە قامیشلۆ ، 2 لە دێریک، 7 لە حەسەکە و یەک حاڵەتیش لە عامودا.

كۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا گەیشتوەتە 1578 كەس، هەروەها بە بوونی یەک حاڵەتی چاكبوونەوە، کۆی گشتی چاکبووان دەکاتە 2573 كەس.