لە سەردانێکی مێژووییدا بۆ چین، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بەڵێنی کارکردنی بنیادنەرانه دەدات لەگەڵ ئهو وڵاته
هەولێر – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بەڵێنیدا کاری بنیادنەرانە ئهنجام بدهن لەگەڵ چین، دوای مێژوویەکی پڕ لە گرژیی نێوان هەردوو وڵات، لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە.
لە میانی سەردانێکی مێژوویی سێ ڕۆژەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بۆ چین، هەردوو وڵات ئاواتەخوازن ئاسۆی پەیوەندییەکان فراوانتر بکەن. ئەلبانیز لە كاتی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی چین لە شەنگەهای وتی، ئەو حکومەتەی من سەرۆکایەتی دەکەم بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ چین.
لەگەڵ گەیشتنی بۆ چین، ئەلبانیز لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس وتی، دڵخۆشم لە شەنگەهایم، لە یەکەم سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بۆ چین لە ساڵی 2016 هوه تا ئێستا.
ئهمه له كاتێكدایه ئوسترالیا هاوپەیمانێکی نزیکی وڵاتانی ڕۆژئاوایە و پەیوەندی ئەمنیی لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا هەیە، لەنێویاندا ڕێککەوتننامەی پەیوەست بە ئاسایشی زەریای هیندی و زەریای هێمن.
مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووش، له ویلایەتی کالیفۆرنیای ئهمهریكا، لوتکەیهكی سێ قۆڵی لە نێوان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و هاوتا ئوسترالییەکەی، ئەنتۆنی ئەلبانیز، تایبهت به بههێزكردنی پهیوهندی سهربازی نێوانیان بهڕێوهچوو.