یەکەمین فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان لە تەبقە سازكرا
تەبقە – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەر لە تەبقە لە باکووری سوریا، یەکەم فێستیڤاڵیان بۆ هونەر و ئەدەبی ژنان، لە ژێر دروشمی “ژنانی ئازاد ڕۆحی ژیانن” سازكرد.
فێستیڤاڵەکە بە کردنەوەی پێشانگایهك دهستی پێكرد كه تیایدا كلتوری ناوچهكه و چهندین تابلۆی شێوهكاری خرایهڕوو.
نور هودا قەتران هاوسەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و هونەر لە تەبقە ڕایگەیاند لە پێشانگاکەدا تابلۆی ژنە هونەرمەندەکانی ناوەندی ڕۆشنبیریی تەبقە نیشاندران. ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی فێستیڤاڵەکە پاڵپشتیکردنی ژنان و بڵاوکردنەوەی دەستکەوت و کلتوریانه.
هەروەها لە فێستیڤاڵەکە چهند بڕگهیهكی گۆرانی و فۆلکلۆری عەرەبی و کوردی و خوێندنەوەی شیعری لهخۆگرتبوو.