بێنزیما و یانەکەی لە هەولێرن و سبەی رووبەڕووی “قوە جه‌وییە”ی عێراق دەبنەوە
ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، یانه‌ی ئیتیحادی سعودی لە گەشتێکی راسته‌وخۆدا له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه‌وه گه‌یشتنە فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بڕیارە سبەی دووشه‌ممه، كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ به كاتی هه‌ولێر له خولی یانەکانی ئاسیادا، له نێو یاریگا‌ی فرانسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی یانەی “قوه جه‌وییه”ی عێراقی ببنەوە.
دوێنێ شەممە، هەیسەم کازم، جێگری سەرۆکی یانەی هێزی “قوه جه‌وییه”ی عێراقی رایگەیاند کە ئیدارەی یانەکە بڕیاریداوە لە میانی ئامادەبوونی شاندی فیدراسیۆنی سعودیەدا لە هەولێر مامەڵەیەکی “نموونەیی”یان لەگەڵ بکات، ئەمەش دوو رۆژ پێش رووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانکراوی نێوانیان لە قۆناغی چوارەمی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانانی یانەکانی ئاسیادا.
له ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه‌دا چه‌ندان یاریزانی ناودار و ئەستێرەی جیهانی هەن، له‌وانه كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و نگۆڵۆ كانتی هاونیشتیمانی و فابینیۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی.
یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی، شاری هه‌ولێری بۆ یارییه‌كانی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا هه‌ڵبژاردووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه یارییه‌كانی جه‌وییه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئەنجام بدرێت.