بڕینەوەی ناڕەوای درەختەکان لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە لە عەفرین بەردەوامە
قامشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، گروپێکی سەر بە فیرقەی سوڵتان سلێمان شا “ئەلعەمشات” کە پێکهاتەیەکی “جەیش وەتەنی” سەر بە تورکیایە، دەیان درەختیان لە کێوی کفرسەفرە لە گوندەواری عەفرین بڕیەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕینەوەی ناڕەوای درەختەکان، لەگەڵ دەستپێکردنی زستاندا لە ناوچەکە زیادیکردووە.
لەدوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە لە ساڵی 2018دا، ناوچەکە دابەزینی روونی رووپۆشی ژینگەیی و بڕینەوەی هەزاران نەمامی بەخۆوەبینیوە، هەروەها میدیا نێودەوڵەتییەکانیش دزینی زەیتی زەیتونیان لە عەفرینەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا بەبەڵگە کردوە.
لەنێو ئەو ڕێژەیەی کە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماری کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 5030 درەختی زەیتون و 2060 درەختی هەنار لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاڤا بڕدراونەتەوە.
شایەتحاڵانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، پاش نیوەڕۆی دوێنێ گروپێک لە 15 ئەندامی فیرقەی سوڵتان سلێمان شا “ئەلعەمشات” پێکهاتبوون، زیاتر لە 90 درەختی لە دارستانی کفرسەفرەیان لە نزیک شارۆچکەی جندرێس لە گوندەواری عەفرین بڕیوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپرسی ئەو گروپەی کە لە ئێستادا بە بڕینەوەی درەختەکان هەڵدەستێت لە دارستانەکانی شارۆچکەی کفرسەفرە و شێخ حەدید، ناوی “مەیسەرە ئەلحەمەوی”یە، کە یەکێکە لە کەسە دیارەکانی نزیک لە سەرۆکی ئەلعەمشات، “محەمەد ئەلجاسم ئەبو عەمشە” و خەڵکی شارۆچکەی حەیالینە لە لگوندەواری حەما.