لە چوارچێوەی تۆکمەکردنی هێزەکانیان.. فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەری ئەمریکی گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، لە چوارچێوەی تۆکمەکردنی هێزەکانی ئەمریکادا لە ناوچەکە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر IKECSG ، بە دەریای فلیپین و مەیسۆندا تێپەری و چووە ناو دەریای سوورەوە، پاش تێپەڕینی بە دەریای ناوەڕاست، لە رێگەی کەناڵی سویسەوە گەشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئێوارەی دوێنێ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەێنراوێکدا ئەوەیان خستەڕوو، کە کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سنووری بەرپرسیارێتی ئەواندایە.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا گەشتنی چوار کەشتیی دیکەی هێرشبەر و بەرگریکەریان بۆ دەریای ناوەڕاست راگەیاندبوو، بە گوتەی ئەوان مەبەست لە ناردنیان “رێگریکردنە لە باڵکێشانی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ وڵاتانی دیکە و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە”.
فڕۆکەهەڵگری ئایزنهاوەر IKECSG لە 13 و 14ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەندەرەکانی ئەمریکای لە نۆرفۆلک، ڤێرجینیا و مایپۆرت، فلۆریدا بەجێهێشت بۆ جێگیرکردنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە رۆژهەڵاتی ناوین.
بە گوێرەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی پێنجەمین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نزیکەی 2.5 ملیۆن میل چوارگۆشەیە لە ناوچە ئاوییەکانی کەنداوی عەرەبی، کەنداوی عومامن، دەریای سوور، بەشێک لە زەریای هیندی، سێ تەنگەبەری گرنگ لە گەرووی هورمز، کەناڵی سوێس و گەرووی باب ئەلمەندێب.