ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە بەغدا
هەولێر – نۆرس پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغداد بکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەوشی غەززە تاوتوێ بکات.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق، پاش سەردانەکانی بۆ ئیسرائیل و ئوردن، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە بەغدا و چاوی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەوێت و پێکەوە رەوشی غەززە تاوتوێ دەکەن.
هەروەها ماڵپهڕی (ئاڕ تی)ی رووسی، سەردانەکەی ئەمڕۆی ئهنتۆنی بلینكنی وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا بۆ بهغدا پشتڕاست کردەوە و گوتیشی لهگهڵ بهرپرسانی ئهو وڵاته، بهتایبهت سهرۆكوهزیرانی عێراق لهبارهی دۆخی غهززه كۆدهبێتهوه.
سەردانەکەی بلینکین بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، کە چەند رۆژێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بەرفراوان نەبوونی ململانێکە کۆبووەتەوە.
دوێنێ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە عەممانی پایتەختی ئوردون لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودییە، میسر، ئوردون، ئیمارات و قەتەر کۆبووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش رایگەیاند، کە وڵاتەکەی ناخوازێت جەنگ و ململانێکانی غەززە باڵ بکێشێت و فراوان بێت و شوێنی دیکەش بگرێتەوە و ئامانجیان ئەوەیە ئەو جەنگە کۆتایی پێبێت.