داعش: ئۆتۆمبێلێکی هێزه‌كانى سورياى ديموكراتمان لە مەنبيج کردووه‌تە ئامانج

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

ده‌زگاكانى نزیک لە ڕێکخراوی تيرۆريستى (داعش) ئه‌مڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، ڕێکخراوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری منبيج کردووه‌ته‌ ئامانج.

دوێنێ هەینی ڕێکخراوى داعش دەرئەنجامی كرده‌ تيرۆريستييه‌كانى لە سوریا و عێراق و ئەفریقا ئاشکرا کرد، لە کاتێکدا ڕێکخراوەکە دوو كرده‌ى لە ناوچەکانی به‌ڕێو‌به‌رى خۆسەری له‌ ڕەققە و دێرەزوور ئه‌نجامداوه‌.

پێگه‌ى“ئه‌عماق” کە نزیکە لەو ڕێکخراوە تيرۆريستييه‌، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە لە گوندی توق خەلیل، بۆمبێکیان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی “هەسەدە” تەقاندووەتەوە لە مەنبيج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە زیانی بە ئۆتۆمبێلەکە گەیاندووە و کارمەندانی ناو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون. تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هەواڵەش هێزەکانی سورياى دیموکرات هیچ لێدوانێکی لەسەر ئه‌م ڕووداوە نەداوه‌.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنه‌وه‌ى: ئەحمەد عوسمان