درعا – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، دوو منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ لە ڕۆژئاوای درعا لە باشووری سوریا بهسهحتى بريندار بوون.
پاشماوەی جه‌نگ له درعا ژیانی دانیشتوانی خستووه‌ته مەترسییەوە، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى گیان لەدەست داوه، منداڵن.
سەرچاوەیەکی خۆجێيى ئاشکرای کردووه، له شارۆچکەی تاسیل لە گونده‌وارى ڕۆژئاوای درعا، له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى پاشماوه‌ى جه‌نگ دوو منداڵی خوار تەمەن دوانزە ساڵ برینداربوون و برينى یەکێکیان سەخته.
ئه‌م سه‌رچاوه‌يه بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەکردووه، ئەو دوو منداڵە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوا بۆ وەرگرتنی چارەسەرى، “یەکێکیان هێشتا لە ژووری چاودێری چڕدایە، بەهۆی سەختی برینەکەی ئه‌گه‌رى هه‌يه بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیمەشق.
ئه‌وه‌يشى خستووه‌ته‌ڕوو دانیشتوانی ناوچەکە پێیان وایە ئه‌و جۆره تهقهمهنيانهى له ناوچه‌كه ماون له كاتى کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، لەلایەن فڕۆکەکانی حکومەتەوە فڕێدراوە.