لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا 18 حاڵەتی دزی و تاڵانى لە گونده‌وارى حەلەب تۆماركراوه
حەلەب – نۆرس پرێس
ڕووداوەکانی دزی و تاڵانى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵانى گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئه‌نقه‌ره بە شێوەیەکی بەرچاو زياديان كردووه، دوێنێ، ناوچەکانی ئه‌عزاز و عەفرین لە باکووری حەلەب، کە له‌لايه‌ن ميليشياكانى جه‌يش وه‌ته‌نى سه‌ر به تورکیا کۆنترۆڵکراون، زیاتر لە 18 حاڵەتی دزى و تاڵانى تۆمارکراون، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی خراپى دۆخی ئەمنی لە ناوچەکەدا.
ئەفسەرێکی ئەمنی لە له گروپى جه‌يش وه‌ته‌نى بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا 18 ڕاپۆرتی دزی و هێرشکردنە سەر شۆفێرانی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل و جانتای ژنانيان لە شارەکانی ئه‌عزاز و عەفرین لە باکووری حەلەب پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دیاردەی ڕفاندنی جانتا لە دەستی ژنان لە عەفرین زیادیکردووە، ته‌نيا دوێنێ حەوت ڕووداوى له‌م جۆره تۆمارکراوە، هاوکات پێنج ڕووداویش لە ئه‌عزاز تۆماركراوه.
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، لەم دواییانەدا ئەم جۆرە ڕووداوانە بە شێوەیەکی به‌رچاو زیادیان کردووە، بەو پێیەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 45 حاڵەتى دزى روويداوه.