“داعش” ئەنجامی هێرشه‌كانی هەفتەی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، داعش ئەنجامی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، کە بە وتەی خۆی هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی داوە، لە سوریا و عێراق و ناوچەکانی ئەفریقا و ئاسیا.

ڕۆژنامەی، ئەلنەبا،ی ئیلكترۆنی سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ بڵاویکردەوە، داعش هەفتەی ڕابردوو دوو هێرشی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سوریا ئەنجامداوە، كه‌ هێرشێكیان لە ڕەقە و هێرشێك له‌ دێره‌زوور بوو، لە ئەنجامدا “شەش کەس کوژراو و برینداربوون.”

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە به‌ دوو هێرشی جیاواز له‌ باکووری بەغدا و کەرکوک سوپای عێراقیان کردۆتە ئامانج، و لە ئەنجامدا “كه‌سێك کوژرا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێكشكێندرا”.

لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕێکخراوەکە لە دە هێرشدا دە کەسی کوشتووە، لە ناوەڕاستی ئەفریقاشدا “سێ هێرشی ئه‌نجامداوه‌ و چوار کەس کوشتووه‌.”

هەروەها باسی لە سێ هێرشی خوراسان کرد کە لە ئەنجامدا “سی و حەوت کەس” کوژران و بریندار بوون.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا – داڕشتنه‌وه‌ی : زانا ئه‌لعالی