سلێمانى-نۆرس پرێس
ئه‌مشه‌و ئاژانسێكی ئێرانی كوژرانی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌لیجانی، فه‌رمانده‌ی پاسدارانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژه‌نه‌راڵ عه‌لیجانی، یه‌كێك بوه له ئه‌فسه‌رانی زانكۆی زانست و هونه‌ره‌كانی حه‌زره‌تی ئهمیرولموئمینینی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران له ئه‌سفه‌هان و راوێژكاری سه‌ربازی بوه له سوریا.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشیكردوه، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه كوژراوه‌و له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شی له سوریاوه دواتر زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی چۆنیه‌نی كوژرانه‌كه‌ی هیچی ئاشكرانه‌كردوه.
باس له‌وه ده‌كرێت به‌هۆی سه‌رقاڵی روسیا به شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هه‌ژمونی سه‌ربازی خۆی له سوریا به‌هێز بكات و ئیسرائیل-یش به‌شێوه‌یه‌كی ورد چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و ناوبه‌ناو پێگه‌و شوێنی هێزه‌كانی ئێران به ئامانج ده‌گرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی ئاب ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی سوریا له هه‌ردو پارێزگای دیمه‌شق و ته‌رتوس، بۆردومانكرد.