هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی “هه‌سه‌ده” له دێره‌زوور زیادی كردووه
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، چەکدارانی نەناسراو له گونده‌واری دێره‌زوور ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی سوریای دیموکرات كرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی “هه‌سه‌ده” ڕایگەیاند، ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو ته‌قه‌یان له بنكه‌یه‌كی سەربازی هێزەکانی هه‌سه‌ده كرد، له گه‌ڕه‌كی وریده‌ی نزیك روباری فورات، له شارۆچكه‌ی جه‌رزیه‌ی گونده‌واری دێره‌زوور، دواتر پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولا رویدا و چه‌كداره‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد.
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس راگه‌یاند، لە هەمان کاتدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی نه‌ناسراو، خاڵێکی پشکنینی “هه‌سه‌ده”یان لە شارۆچکەی ته‌یانه‌ی ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور كرده ئامانج، كه زیانەکانی تەنها مادیی بوون.
لە هێرشێکی دیکەدا کە لەلایەن چەند چەکدارانی نەناسراوەوە ئه‌نجامدرابوو، بارەگایەکی هێزەکانی سوریای دیموكرات كرا ئامانج لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی شه‌حێل لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، كه هیچ زیانێكی نه‌بوو.
دوێنێ هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی ئەبو حەمام له ئه‌نجامدا چوار داواکراویان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکرد، له‌نێویاندا به‌شداربووانی به ئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکانی هه‌سه‌ده‌دا بوو.
دوای هێرشه‌كانی میلیشیاكانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا داعش چالاكییه‌كانی زیاتر كردووه و به‌رده‌وام هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێزەکانی هه‌سه‌ده لە گونده‌واری دێره‌زوور.