واشنتۆن: وەڵامی هێرشەی بریکارەکانی ئێران لە سوریا و عێراق دەدەینەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامی ئەو هێرشانەی دایه‌وه و داوەتەوە كه بریکارەکانی ئێران لە سوریا و عێراق ئه‌نجامیده‌ده‌ن، جارێکی دیکە هۆشداری فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا.
ئه‌و لێدوانه‌ی بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ هەینی لە ته‌لئه‌بیب هات، لە چوارچێوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئوردن و تورکیاش ده‌گرێته‌وه، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان و ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ده‌ستیپێكرد .
گه‌وره دیپلۆماتکارەی ئەمریکا رایگه‌یاند، ئامانجی گەشتەکە بریتییە لە بەشداریکردنی دیپلۆماسییەکی چڕ لەگەڵ هاوبەشەكانی ئه‌مریكا بۆ یارمەتیدان و دڵنیابوون لەوەی هێرشێکی وەک ٧ی ئۆکتۆبەر دووبارە نەبێتەوە، و “داهاتوویەکی جیاواز بۆ ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان دابندرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەردووکیان؛ لەنێو ئه‌و ململانێیه‌دا ده‌كرێت داهاتووێكی گه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ردوو گه‌له و ناوچه‌كه سه‌رهه‌ڵبدات، “کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگ هەیە کە پێویستە بیگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەمە دروست بكه‌ین”.
یەکێک لە دیارترین ئەو هەنگاوانەی کە بلینکن ئاماژەی پێکردووە، “پێویسته” ڕێگری بكرێت لە پەرەسەندنی ئەم ململانێیە و بڵاوبوونەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە و گۆڕەپانەکانی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی بریکارەکانی ئێران لە عێراق و سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، و رێگریش ده‌كه‌ن لە گەڕانەوەی داعش.
وەزیری به‌رگری جەختی لەوەش کردەوە کە “ئەوەی پێویستە بۆ ڕێگری‌کردن و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک ده‌یگرنه‌به‌ر”.
بلینکن ئاماژەی بە ڕۆڵی ” یەکلاکەرەوە “ی هاوبەشەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ده‌ره‌وه‌ی كرد لە دوورکەوتنەوەی پەرەسەندنه‌كان، رونیكرده‌وه کە ئەمە بابه‌تی سەرەکی گفتوگۆکانیه‌تی لەم گەشتەدا.
سەبارەت بە حزبوڵڵا و ئێرانیش وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێمە هەر لەسەرەتاوە زۆر به ڕوونی رامانگه‌یاند کە بڕیارمانداوه لەم ململانێیەدا بەرەی دووەم یان سێیەم نەکەینەوە. بە ئاماژەدان بە بانگەوازێکی هاوشێوەی بایدن و هۆشدارییەکەی لە بەرفراوانکردنی ململانێکان.
بلینکن ئەم هەنگاوەی به كاریگه‌ر و به‌هێز وەسفی کرد، ئاماژەی بە جێگیرکردنی دوو گروپی شەڕکەر لە دوو فڕۆکە هەڵگرەوە لە ناوچەکەدا کرد. هه‌ڕوه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ڕێوشوێنانه‌ی واشنتۆن دژی ئەو هێرشه مووشەکیانه‌ی لە یەمەنەوە ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن و دەیانخەنە خوارەوە، و وەڵامدانەوەی چەندین هێرشی بۆ سەر بنكه‌كانیان لە عێراق و سوریا كرد.
بلینکن ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی پابەندە بە ڕێگری‌کردن لە “دەستدرێژی” هەر لایەنێک، ” و هەنگاوی پێویست ده‌نێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا.”