بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گونده‌وارى حەسەکە كرايه ئامانج
رمێلان – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئه‌مڕۆ، بنکەی خەراب جیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە دەکەوێتە گونده‌وارى رمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە، به چوار مووشەک کرایە ئامانج کە پێدەچێت لە خاکی عێراقەوە ئاڕاسته كرابن.
پەیامنێری نۆرس پرێس، له زارى دانیشتوانی نزیک ئه‌و بنكهيهى هاوپەیمانان، ڕایگەیاند، “چوار مووشەک کە دەنگیان بیستراوه، بنکەی خەراب جیریان کردە ئامانج، له گونده‌وارى رمێلان، باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به زیانه‌كانى ئه‌م هێرشه نەزانراوە، هەروەها هیچ لێدوانێکی فەرمیش نه‌دراوه له‌باره‌ى ئه‌م ڕووداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە سێیەمین جاره ئەم بنکەیە لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا بكرێته ئامانج، پێشتريش “مقاوه‌مه‌ى ئیسلامی لە عێراق” هێرشي سه‌ر بنكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى خسبووه ئه‌ستۆى خۆى .