ئەمڕۆ هەینی دوای ئەوەی داتا‌کان دەریانخست کە بازاڕی هەلی کار لە ئەمریکا زیاتر لە مانگی ڕابردوو خاوبووه‌ته‌وه، نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمەش پێشبینییەکانی بەهێزتركرد بۆ ئه‌وه‌ی بەرزكردنه‌وه‌ی ڕێژەی سوود لەو وڵاتەدا کە گەورەترین بەکارهێنەری نەوته لەسه‌ر ئاستی جیهاندا، بوەستێت. له‌لايه‌كى ديكه‌وه شه‌ڕى نێوان ئيسرائيل و بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس نيگه‌رانى له بازاڕى نه‌وت درووستكردووه.
ئه‌مڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 81 سەنت و بەڕێژەی 0.9% بەرزبووەوە و گەیشتە 87 دۆلار و 66 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی زیاتر له دۆلارێك و به‌ڕێژه‌ی 1.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 83 دۆلار و 47 سەنت.
وەبەرهێنەران چاودێری پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، به‌هۆى شه‌ڕى نێوان ئيسرائيل و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس، چونكه ترس هه‌يه فراوانبوونی بازنه‌ى شه‌ڕو ململانێکان ببێتە هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى دابینکردنی نەوت لە ناوچەکە و كاريگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى هه‌بێت.