جیهان.. نرخی زێڕ به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك بۆ سه‌رووی 2000 دۆلار به‌رزبووه‌وه
له دوای په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ری نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس زێڕ وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام خواستی زۆری وه‌به‌رهێنه‌رانی له‌سه‌ر بووه‌و نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌كانی جیهان نرخی زێر به‌رده‌وامیدا به‌ر به‌رزبوونه‌وه و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی بۆ سه‌رووی 2000 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه پێش په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی زێر بۆ ئاستی 1810 دۆلار دابه‌زی بوو.
سه‌باره‌ت به كانزا به نرخه‌كانی دیكه‌ش، ئه‌مڕۆ هه‌ر ئۆنسه‌كی زیو له سه‌رووی 23 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.