خولی فه‌ره‌نسی.. ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان یاری هه‌یه و چاوی له پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یازده‌مینی خولی فه‌ره‌نسی به ئه‌نجامدانی یارییه‌ك ده‌ست پێده‌كات و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م له نێو یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی مۆنپێلیه‌ی خاوه‌ن پله‌ی یازده‌هه‌م ده‌بێته‌وه.
پاریس سانجێرمان به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییدایه و یانه‌ی نیس به 22 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه پاریسییه‌كه، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دێته پله‌ی یه‌كه‌م.
لویس ئینریكی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان لیستی ناوی یاریزانانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و راگه‌یاندووه و به‌رگریكاری به‌ڕازیلی ماركینیۆس له پێكان چاكبووه‌ته‌وه و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماده‌یه، به‌ڵام یاریران ماركۆ ئه‌سێنسیۆ تا ئێستا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بووه‌ته‌وه و ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بكات.