ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
رۆژنامەی ئیلپای ئۆرۆگوایی بڵاویکردەوە، کە لویس سوارێزی هێرشبەری پێشوی یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2024دا پەیوەندی بە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیەوە دەکات لە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سوارێز دوای کۆتایی هاتنی خولی بەڕازیلی لە مانگی کانونی دووەمی داهاتوودا، یانەکەی ئێستای گرێمیۆی بەرازیلی بەجێدەهێڵێت و لە میامی لە گەڵ مێسی یاری دەکات.
بە گوتەی رۆژنامەکە، سوارێز گرێبەستێکی یەک وەرز واژۆدەکات، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و جێگەی رۆیشتنی “جۆزێف مارتینێز”ی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیامی دەگرێتەوە، کە “تاتا مارتینۆ” راهێنەری یانەی ئینتەرمیامی رایگەیاند کەوا بەردەوام نابێت لەگەڵ یانەکەی.