ده‌سته‌ی “تەحریر شام” لە گونده‌واری ئیدلب هاووڵاتیان دەستگیر دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ده‌سته‌ی تەحریر شام، کە پێشتر به “بەرەی نوسرە” ناسرابوو، هەڵیکوتایە سەر شارۆچکه‌یه‌ک لە گونده‌واری ئیدلب و ژمارەیەک هاووڵاتی ئەو شارۆچکەیان بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەندامانی ته‌حریر شام، ده‌ستگیركرد.
تیرۆرکردنی ئەندامان و سەرکردەکانی ده‌سته‌ی تەحریر شام لە ئیدلب و گونده‌واره‌كانی چه‌ند جارێك دووباره بووه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سەرچاوەیەکی سەربازیی ده‌سته‌ی تەحریر شام، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، دەزگای ئه‌منی سه‌ر به ده‌سته‌كه‌یان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سەر شەش ماڵ له گه‌ڕه‌كی فه‌له‌ستینی شارۆچكه‌ی كیللی باکووری ئیدلب و هەشت کەسیان ده‌ستگیركردووه، بە تۆمەتی تێوەگلان لە تیرۆرکردنی دوو ئەندامی سەر بە ته‌حریر شام له مانگی ڕابردوو.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوه کە دەستگیرکراوەکان بۆ زیندانی 107 لە ئیدلب گواستراونەتەوە.