نێچیرڤان بارزانی به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته پاریس و له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه
له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بڕیاره سبه‌ی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى پاريسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بكات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به پێی زانیارییه‌كان هه‌ر یه‌كه له فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و دلشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا راوێژکاری سەرۆکی هەرێم، یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن بۆ پاریس، بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 11 ی به‌یانی به كاتی فه‌ره‌نسا ده‌ست پێبكات