هەواڵگری تورکیا و تەحریر شام كۆبوونه‌وه و پرسی ئه‌منی و دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوانیان تاوتوێ كردووه
ئیدلب – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، له دەروازەی باب ئەلهەوا لە دیوی تورکیاوه، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی له نێوان بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا و ده‌سته‌ی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو به‌ڕێوه‌چوو، هەردوولا تاوتوێی چەند بایهتێكیان کردووه له‌وانه پرسی ئه‌منی و دۆسیەی دەستگیرکراوانی بیانی لە زیندانەکانی ته‌حریر شام.
بەرپرسێکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام دۆسیه‌ی سەرجەم دەستگیرکراوانی بیانی لە زیندانەکانیدا ڕاده‌ستی هه‌واڵگری توركیا كردووه، هەروەها ئامار و داتای منداڵانی چەکدارە بیانییه‌كانی خستووەتەڕوو .
لایەنی تورکی پێشنیازی پێکهێنانی سەربازی بۆ ڕیزەکانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام كردووه کە تایبەت بێت بە چاودێریکردنی سنوورەکان لە ڕێگەی خاڵە جێگیرەکان و ڕاوەدوونانی ئەو قاچاخچیانەی کە لە ئیدلب و گونده‌واره‌كانی دێن، له به‌رامبه‌ریشدا پاڵپشتی ئه‌و گروپه چه‌كدارییه ده‌كرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کۆبوونەوەکەش نزیکەی سێ کاتژمێری خایاندووە دیارترین کەسایەتییەکان کە لە دیوی ئەمنی ده‌سته‌ی تەحریر شامەوە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، بریتین لە “مغیرە بەداوی و ئەبو عەبدولڕەحمان شامی و ئەبو محەمەد جۆلانی” .