رووسیا چەند ناوچەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەکاتە‌ئامانج

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سووریا (حمەیمیم) کە سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیایە، رایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆن لە گوندەواری ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا دەستپێکردووە.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، ناوەندەکە بە ئامانجگرتنی دوو حەشارگەی ژێرزەمینیی میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا و کۆگایەکیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئیدلب راگەیاند.

جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا، ڤادیم کۆلێت رایگەیاندووە، “هێزی ئاسمانی رووسیا هێرشی ئاراستەی ئەو شوێنانە کردووە کە سەر بە ئەو پێکهاتە چەکدارە نایاساییانەن کەوا تێوەگلاون لە بۆردومانکردنی پێگەکانی هێزەکانی حکومەتی سووریادا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێگەیەکی جێگیر و حەشارگەیەکی ژێرزەمینی سەر بە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە نزیک گوندەکانی عەین شەیب و کەنەسفەرە لە ئیدلب بۆردوومان کراون”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی