سەرۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی: هه‌مو كارێك ده‌كه‌ین تا رێ له ئێران بگرین ده‌ستی نه‌گات به توانا ئه‌تۆمییه‌كان
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
لائیر یابید، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك بۆ رێگرتن له ئێران تا ده‌ستی نه‌گاته توانای ئه‌تۆمی.
نوسینگه‌ی یابید بڵاویكردوه‌ته‌وه، ناوبراو “له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی دورودرێژی ئه‌نجامداوه‌و له‌گه‌ڵیدا تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی كردوه.”
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، كه یابید نه‌یاری ئیسرائیلی نیشانداوه سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌و ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، “پێویسته په‌یامێكی توند‌و رون بدرێت به‌و ئامانجه‌ی سازشی تر بۆ ئێرانییه‌كان نه‌كرێت.”
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، “ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی خراوه‌ته به‌رچاویان، ئیتر ده‌بێت قبوڵی بكه‌ن یاخود ره‌تیبكه‌نه‌وه”.
رونیشكراوه‌ته‌وه، “ئه‌و پێشنیاره چه‌ند هێزێكی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كه تێدایه كه رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئێران رۆبكات و پشتیوانی كه‌ره‌سته‌ی تیرۆری پێ بكات و له روی سه‌ربازییه‌وه گه‌وره‌ی بكات.”
نوسینگه‌ی یابید له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، “ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنی هه‌ر شتێك له پێناو رێگریكردن له ئێران تا ده‌ستی نه‌گات به توانا ئه‌تۆمییه‌كان.”
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له میانی گفتوگۆكه‌دا “ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه پابه‌ندن به رێگریكردن له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆم بگات.”