هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، هێزە عێراقییەکان دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری (داعش)یان بە نازناوی خانسا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی و لە ڕێگەی بۆسەیەکی پته‌و، تیرۆریستێك بە نازناوی خه‌نسا لە ناحیەی شوریی پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرا.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی هێزه ئەمنییەکە ، خه‌نسا دایکی سێ كوڕ بووه کە لە ساڵی 2004 ه‌وه لە ڕێکخراوە “تیرۆریستیەکان” لە عێراق كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ڕوونیشیکردەوە، كوڕه‌كانی خه‌نسا کە گەورەكه‌یان لە ساڵی 2004 لە ڕێکخراوی قاعیدە کاری کردووە و لە ساڵی 2005 بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە، كوڕێكی تری لە ساڵی 2005 لە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی‌دا خۆی تەقاندووه‌ته‌وه و كوره بچووكه‌كه‌شی بەشداری شەڕەکانی موسڵی کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو، دواتر دەستگیرکراوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو خه‌نسا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ داعش هه‌بووه، لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەو کۆبووه‌ته‌وه و هاوكاری كردوون له به‌ئامانجگرتنی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان.
ئاماژە بەوەشکراوه، ئه‌م تیرۆریسته بەرپرسی دامەزراندنی ژنان بووە بۆ ناو داعش، دواتر هەڵاتووە بۆ شوێنێکی نادیار تاوەکو لە ناحیەی شوریی نەینەوا دەستگیرکراوە.