حەلەب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ به‌رپرسێك له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب به نۆرس پرێسی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌كه به‌شێكی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌شتی له ئێران و عێراقه‌وه بۆ بێت.
چوارشەممەی ڕابردوو، بۆردومانێکی ئیسرائیل جارێکی دیکە، گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی راگرت، دوای ئه‌وه‌ی چەند کاتژمێرێک بوو گه‌شته‌كانی ده‌ستی پێكردبووه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی پێنجشەممەوە فڕۆکەخانەکە خزمه‌تگوزارییه‌كانی به ته‌واوی ده‌ستپێده‌كاته‌وه به‌ڵام تا ئێستا به فەرمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئەو سەرچاوەیە ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، زۆرێک لە هێڵە ئاسمانییەکان گه‌شته‌كانیان بۆ حەلەب هەڵوەشاندووەتەوە، گەشتەکانی ئیمارات و هەولێر لە هەرێمی کوردستان سنووردار ده‌بن. هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان ئێستا ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان لە فڕۆکەخانە و هەموو ئەو گەشتانەی لە ئێران و عێراقەوە دێن هەڵدەوەشێنەوە.