سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق کۆبوونەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد و لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە پاراستنی هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له ته‌واوى عێراق کردووەتەوە.
بە گوێرەی راگەێنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، “له كۆبوونه‌وەکەدا بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژی ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقيدا تاوتوێ كراوە”.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، کە “هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له ته‌واوى عيراق كرده‌وه”.
هەر بە گوێرەی راگەێنراوەکە، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى خراونەتە به‌ر باس.