هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: پابه‌ندین به سه‌قامگیری رۆژئاوای كوردستانه‌وه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێداگری پۆڵایین ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پابه‌ندبونی خۆی به ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێداگری پۆڵایین له بڵاوكراوه‌یه‌كدا، كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه، ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه له “پابه‌ندبون به به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمییه‌وه.”
هاوكات ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، كه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانی خۆجێیی دژ به رێكخراوی داعش.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و ئامانجانه له رێی دروستكردن و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كان له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و كۆمه‌ڵگا خۆجێییه‌كان به‌دیتێت.