دیمەشق – نۆرس پرێس
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە داهاتوودا ٣٠٠ سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌كه‌ین.
بنكه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و عێراق) به‌رده‌وام به فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر، ئەمریکاش میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار دەکات به ئه‌نجامدانی.
وتەبێژی پنتاگۆن ژەنەڕاڵ پاتریک رایدەر ڕایگەیاند، “ئەمریکا 300 سەربازی دیکە دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ پێشکەشکردنی پاڵپشتی وەک پەیوەندییەکان و ئامێری له‌ناوبردنی پاشماوەی تەقەمەنی”.
پێنجشەممەی ڕابردوو، پنتاگۆن ڕایگەیاند، نزیکەی 900 سه‌ربازی دیکەی ئەمریکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆیشتن، یان له‌م دواییانه گەیشتوونەتە ئەوێ، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له هێزه‌كانمان بكه‌ن، له‌و هێرشانه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 300 سەربازە لە ئەمریکاوه به‌ڕێده‌كه‌ون، و ناچنە ئیسرائیل، ڕوونیشیکردەوە کە له‌م هەنگاوانە “ئامانجیان پشتگیریکردنە لە هەوڵەکانی ڕێگری‌کردن لە ناوچەکە و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی ئەم مانگەدا 27 هێرش له دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئه‌نجامدراون.