“هەسەدە” كه‌سێكی دەستگیركرد کە هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی” ده‌دا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات کەسێکیان دەستگیرکرد کە ویستوویەتی بۆمبێك له به‌رده‌م فرۆشگایەک لە شارۆچکەی سه‌بحای ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێره‌زوور بچێنێت.
لەم دواییانەدا له گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێره‌زوور به‌رده‌وام هه‌وڵی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تێكدانی ئاسایشی ده‌درێت، كه ئه‌نجامده‌رانیان چەکدارن سه‌ر به حکومەتی دیمەشق و ملیشسای ئێرانین، ئەمە جگە لەو هێرشانەی کە لەلایەن ئەندامانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئه‌نجامده‌درێن.
هه‌سه‌ده لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ هاوکاری دانیشتوانی شارۆچکه‌ی سه‌بحا توانیمان بەکرێگیراوێکی تیرۆریست دەستگیربکەن کە هه‌وڵی ده‌دا بۆمبێك لەبەردەم یەکێک لە دوکانەکانی شارۆچکەكه له ڕۆژهەڵاتی گونده‌واری دێره‌زوور بچینێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی تێروریست ده‌ستگیركرا، ده‌ستیان بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا كردووه بۆ ئەوەی بزاندرێت کێی له‌پشته و کێ پاڵناوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی “تیرۆریستی”، هەروەها هۆکارەکانی كێن كه ده‌یانه‌ویست هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بكه‌نه ئامانج.”.
هه‌سه‌ده لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە بە پاڵپشتی و هاوکاریی دانیشتوانی ناوچه‌كه، بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری شاره‌كه دەدەن.