قامشلۆ/ هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، لە رۆژئاوای کوردستان ئاسمان بە شێوەیەکی بەشەکی هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینی کەم لەماوەی رۆژەکانی دیکەی هەفتەدا هەیە، کە لەوانەیە رەشەبای لەگەڵدا بێت، ئاسمانی هەرێمی کوردستانیش بەهەمانشێوە نیمچه هه‌ور ده‌بێت، به گشتی ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و سبه‌ینێش ئه‌گه‌ری پروشكه باران له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاجیای هه‌رێمی کوردستان هه‌یه.
بە گوێرەی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت به گشتی ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، خێرای با هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه به‌راورد به داتا تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان به‌گشی له نێوان هه‌وری ته‌واو و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری پروشكه باران له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی جیاجیا و له كاتی جیادا به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سووریاش بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان پێشبینی کرد لە نێوان (3-1) پلەی سیلیزیدا، راشیانگەیاند، کە کەش و هەوا لە شەودا کەمێک ساردتر دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باشووری رۆژهەڵات دەبێت لە نێوان سووک و مامناوەنددا، شەپۆلی دەریاش کەمێک بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی سووریا هۆشداری دا لە دروستبوونی لافاو، لە ناوچە نزمەکان و دۆڵەکان لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر لەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممەدا، ئەمە جگە لە کەشوهەوای تەماوی ناوچەکانی رۆژئاڤا و بیابانەکان.