سوپای ئیسرائیل بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ئاسمانی راگەیاند کە سەرچاوەکەی دەریای سوور بووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل، رێگریکردنی لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی دەریای سوورەوە راگەیاند، پێش ئەوەی لە بەری باشوورەوە بچێتە ناو خاکی ئیسرائیلەوە.
بەگوێرەی راگەێنراوی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ئیلات کە شارێکی کەناراوییە لەسەر کەنداوی عەقەبە، رێگری لێکراوە.
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە دەنگی دایەوە، کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی ئوردن و میسر و نزیکە لە سعودییە، ئەمەش وەک ئاگادارکردنەوەیک لە دزەکردنی فڕۆکەکانی “دوژمن”.
دوای ماوەیەکی کەم لە دەنگی ئاگادارکەرەوەکان، رادیۆی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەسەر دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە.
هاووڵاتییانی سڤیلی ناوچەکە رێنمایی کران کە بچنە نێو پەناگەکانەوە.
سوپا وردەکاری زیاتری لەبارەی رووداوەکەوە نەخستەڕوو، کە هاوشێوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر، کاتێک ئەمریکا رایگەیاندبوو هێرشێکیان لە دەریای سوورەوە بەرەو باشوور پووچەڵکردۆتەوە.