هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ناوەندی عێراق، کەوتەوە بەر هێرشێکی نوێ کە گرووپی “مقاوەمەی ئیسلامی” بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاند.
ئەو گرووپە، کە بە گوتەی پنتاگۆن لە کۆمەڵێک میلیشیای شیعەی دڵسۆز بۆ ئێران پێکدێن، رایانگەیاندووە کە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی عەین ئەسەدیان کردۆتە ئامانج.
ئەم هێرشە گوماناوییە بەشێک بووە لە زنجیرەیەک هێرش کە لەلایەن هەمان گروپەوە بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا دەستیانپێکردووە، کە زیاترن لە 23 هێرش لە عێراق و سووریا، ئەوەش لە درێژەی ململانێ بەردەوامەکاندا لە غەززە.
پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەردوو وڵاتی دراوسێ روبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دەبنەوە، کە ئەمریکا لایەنەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکان رایانگەیاندووە، کە بە ئامانجگرتنەکەی بنکەی عەین ئەسەد پووچەڵ کراوەتەوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخەنەڕوو.
دوێنێ دووشەممە، بەرپرسێکی پنتاگۆن رایگەیاند، “لە 17ی ئەم مانگەوە هێزەکانی ئەمریکا 14 جار لە عێراق و 9 جاریش لە سووریا بە درۆن و مووشەک رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە و زۆربەیان پووچەڵکراونەتەوە”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” لە راگەێنراوێکەوە لە رێگەی ناسێنەرەکانیەوە، رایگەیدەڵێ: “هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە”.