وهزارهتی بەرگری ئەمریکا ژمارەی هێرشی سەر بنکەکانی لە سوریا و عێراق ئاشكرا دهكات
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، کۆی گشتی هێرشی سهر بنکەکانی ئهمهریكای لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند، کە لە 17 ی ئەم مانگەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 23 هێرش.
پێگهكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق دووچاری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دەبنهوه، ئەمریکاش گروپهكانی سهر به سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار دەکات به ئەنجامدانی ئهو هێرشانه.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووه، لە 17 ی ئهم مانگهوه تا ئهمڕۆ لانیکەم 14 جار لە عێراق هێرش كراوهته سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و لە سوریاش 9 جار.
ڕوونیشیکردووهتهوە، هێرشەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و مووشەک ئهنجام دراون، کۆی گشتی هێرشەکانیش گەیشتووەتە 23 هێرش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سوپای ئەمریکا ڕێوشوێنی سەربازی یەکلاکەرەوە بۆ بەرگریکردن لەخۆی دەگرێتەبەر بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هێزەکانی.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، پنتاگۆن ڕایگەیاند، هێزی زیاتری بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دهنێرێت، بەمەبەستی پاراستنی سەربازانی ئەمریکا، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی هێرشەکان لە ناوچەکە لەلایەن گروپەكانی سهر به ئێرانەوە .
بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن دەڵێت: سوپاکەمان سەرکەوتووانە زۆرێک لەو هێرشانەی پووچەڵ کردووەتەوە و زۆربەیان نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان.