توركیا چوار دهستگیركراوی كورد له گوندهواری عهفرینهوه بۆ زیندانێكی ناو خاكی خۆی دهگوازێتهوه
عەفرین – نۆرس پرێس
هەواڵگری تورکیا چوار کەسی کوردی خەڵکی عەفرین، کە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستبەسەر کرابوون، بۆ زیندانێکی ناو خاکی تورکیا گواستەوە.
سەرچاوەیەک له گروپی شورتهی عهسكهری به پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگهیاندووه هەواڵگری تورکیا بە هاوكاری گروپی شورتهی عهسكهری سهر به ئهنقهره، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان لە ناحیەی ماباتای سەر بە گوندهواری عەفرین، چوار کەسیان بە تۆمەتی “مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان” دەستگیرکرد،.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکەیەکی چەکداری سەر بە هەواڵگری تورکیا، بە پاڵپشتی شورتهی عهسكهری، نزیك کاتژمێر پێنجی ئێوارە هەڵیانکوتایە سەر ماڵە مەدەنییەکانی ماباتا، چوار کەسیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا پیاوێکی بەساڵاچووی تەمەن 68 ساڵ ههیه.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ هەواڵگری تورکیا لەڕێگەی دەروازەی حەمامەوە کە دەکەوێتە باکووری شارۆچکەی جندرێس لە گوندهواری عەفرین، دەستگیرکراوەکانیان گواستووەتەوە بۆ خاکی خۆیان.
ڕاشیدهگهیهنێت، دەستگیرکراوەکان لەلایەن کەسانی هەواڵگرییەوە لێیان دراوە و لەنێویاندا ناسنامەی “عیماد کینۆ”، تەمەن 68 ساڵ و “ئەسعەد فەروان” تەمەن 31 ساڵ ناسراوهتهوه.