ئەمریکا: دیمەشق و تاران بەنیازن بازنەی ململانێکان بۆ دەرەوەی غەززە فراوان بکەن
دیمەشق – نۆرس پرێس
لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدهگهیهنێت، ئهو گروپە چەکدارانهی کە لە لایەن دیمەشق و تارانهوه لە سووریا پاڵپشتی دەکرێن، بەنیازن بازنەی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ دەرەوەی غەززە فراوان بکەن.
ئەو لێدوانەی نوێنەری ئەمەریکا لە میانی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان هات بۆ تاوتوێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوامە.
گرینفیڵد داوای لە ڕژێمی سوریا کرد کە چالاکیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران سنووردار بکات و کۆتایی بە هێرشهكانی جۆلان بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە بۆ سەر هاوپهیمان و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ئامانجگرتنی بنکەکانی ئهمهریكا لە سوریا و عێراق.
لای خۆیهوه سوپای ئیسرائیل چهند خاڵێكی حکومهتی لە باشووری سووریا کردە ئامانج، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڵدانی مووشەک لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە.
هەر لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، گەیر پێدەرسن ئاماژهی بهوهكرد، ناکۆکی ئیسرائیل و فەلەستین تەشەنەی کردووە بۆ سوریا.
هاوکات، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش، ڤاسیلی نەبێنزیا ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەمریکا لە سوریا دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی پێكدادانی چەکداری لە هەموو ناوچەکەدا.