میلیشایه‌كی سه‌ر به توركیا له گونده‌واری عه‌فرین گه‌نجێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌كوژن
عەفرین – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گەنجێکی تەمەن سی ساڵان لە ژێر ئەشکەنجه‌ی چه‌كدارانی جه‌یش وه‌ته‌نیی سەر بە تورکیا لە زیندانی کفر جەننا لە گونده‌واری عەفرین گیانی له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری عەفرین بە پەیامنێری نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی زیندانی کفر جەننە، سه‌ر به جه‌یش وه‌ته‌نی تەرمی هاووڵاتییەکی مەدەنییان بە ناوی “شاکر عەتاوی” گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین، كه شوێنەواری ئەشکەنجەدان و کارەبا لێدان به جەستەیه‌وه دیاربووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌كداره‌كان داوایان لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نەخۆشخانەکە کردووە ڕاپۆرتێکی پزیشکی پێشکەش بکات و هۆکاری مردنەکەی بۆ “جەڵتەی دڵ” بگەڕێنێتەوە.
لەکاتێکدا ئەندامێکی گروپی شورته‌ی عه‌سكه‌ری سه‌ر به توركیا ڕایگەیاندووه، تەرمەکە هی گەنجێکی تەمەن سی ساڵانی گونده‌واری حەلەبه و بەڕەچەڵەک تورکمانە، دوو مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی هاوکاری بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌لایه‌ن چه‌كدارانی “ئەبو نوور شامیە” ی سه‌ر به جه‌یش وه‌ته‌نی دەستگیرکرا بوو .
بەپێی سەرچاوەیه‌كی تر، بنەماڵەی ئەو گەنجە نەیانتوانیوە ئەو بڕه پاره‌یه بده‌ن كه گروپه چه‌كداره‌كان داوایان کردبوو بۆ دەرهێنانی لە زیندان.
وه‌ك ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، شاهیدی دەیان حاڵەتی ئەشکەنجەدان، بێسەروشوێنکردنی دەستگیرکراوەکان و تەنانەت حاڵەتی کوشتنن لەژێر ئەشکەنجە، بە تۆمەتی درۆ بە ئامانجی کۆکردنەوەی پارە.
ئامادەکردنی: هانی سالم – دارشتنه‌وه‌ی: سەعد یازیچی