پارێزگاری درعا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
دارا – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ دووشەممە، پارێزگاری درعا لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو، دوای ئهوهی کاروانی ئۆتۆمبێلهكانی له باكووری ئهو شاره، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە به بۆمبی چێندراو كرایه ئامانج .
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دەرعا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاندووە، لوئهی خەریته پارێزگاری درعا، له ههوڵێكی تیرۆكردن رزگاری بوو دوای ئهوهی كاروانی ئۆتۆمبێلهكانی لەسەر ڕێگای خێرای دیمەشق-دەرعا لە نزیک شارۆچکەی مهحهجه به بۆمبی چێندراو كرایه ئامانج، ئاماژە بەوەشکراوه، یەکێک لە هاوەڵەکانی برینداربووه بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی درعا گواستراوەتەوە.
پارێزگاری درعا خەڵکی ناوچەی زەیدانییە لە گوندهواری دیمەشق، لە ساڵی ٢٠٢١ وەک پارێزگاری درعا دەستنیشانکرا.
پارێزگای درعا لەو کاتەوەی هێزەکانی حکومەت لە ساڵی ٢٠١٨ هوه چوونەتە ناو ئەو پارێزگایەوە، لە دۆخێکی ناسەقامگیردایه. تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی فەرمی لە حکومەتی سوریا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.