ئەمشەو باڵۆندۆرە.. پێشبینییەکان تا ئێستا لە بەرژەوەندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەن

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

کاتژمێر 10ی ئەمشەو، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا رێورەسمی باڵۆندۆر لە هۆڵی “شاتێلێ” لە پاریس بەڕێوەدەچێت و جگە لە خەڵاتی تۆپی زێڕین و باشترین یاریزانی ساڵ، چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری تێدا دابەش دەکرێت، تا ئێستا “لیۆنێل مێسی” ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی هەشتەمین باڵۆندۆری خۆی کە بە زۆرترین وەرگری ئەو خەڵاتە  لەمێژوودا دەدانرێت.

لەمبارەیەوە رۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی لە کەناڵی تی ئێن تی رایگەیاندبوو: “بێ گومان پێویستە ئەمساڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر بدرێتە مێسی”.

هەروەها رەوایەتی بەو باوەڕەی دابوو کە “ئەو نازناوەی مێسی لە مۆندیالی 2022دا بەدەستی هێنا ناوازە بوو، ئەوەم بە بیر دەخاتەوە کە پێلێ و مارادۆنا کردیان”.

دیارترین رکابەری ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە تا ئێستاش هاوکارەکەی پێشووی لە یانەی پاریس سانجێرمان، کیلیان مباپێ، گۆڵکاری مۆندیالی قەتەرە بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ.

هەروەها ناوی هالاندیش وەک پاڵێوراو دەهێنرێت، کە هاتریکێکی مێژوویی لەگەڵ مانچستەر سیتی تۆمارکرد و بوون بە براوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

شرۆڤەکارێکی وەرزشی دیاریش رایگەیاند، “چاوەڕێ ناکرێ مێسی وەک تەماشاکەر بەشداری ئاهەنگەکە بکات، بەڵکو لەو ئاهەنگەدا خەڵاتەکە بەدەستەوە دەگرێت، ئەمەش زۆر روونە”.