جەندرمە دەستدرێژی دەکاتە سەر کۆچبەرانی سووری کە لە بۆردوومانەکانی ئیدلیب هەڵهاتبوون

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، جەندرمەی تورکیا دەستدرێژییان کردە سەر 24 کۆچبەری سووریا، لەنێویاندا ژن هەبوون، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا سنووری سووریا و تورکیا لە نزیک شارۆچکەی ئەتما لە باکوری ئیدلب ببڕن، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی حکومەت بۆ سەر ناوچەکە.

ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای سوریا ئاوارەبوونی دانیشتووانیان بەخۆوە بینی، بە تایبەت دوای پەرەسەندنی ئەم دواییەی هێزەکانی حکومەتی سووریا و رووسیا، کە پاش بەئامانجکردنی کۆلێژی سەربازی لە حومس لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کە بەهۆیەوە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، گرژییەکان گەشتنە لوتکە.

شایەتحاڵێکی چاودێر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، جەندرمەکانی تورکیا بە توندی لە 24 کەسیان داوە کە 7یان ژن بوون، لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا سنووری سوریا و تورکیا لە نزیک کامپەکانی ئەلجەزیرەوە ببڕن، لە رۆژئاوای شارۆچکەی ئەتمە لە باکوری ئیدلب.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو گرووپە گەنج و خێزانەکانانەی گوندەواری ئیدلب و حەما و دێرەزوور دەستگیرکراون و رادەستی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا کراون.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد