پلەکانی گەرما لە رۆژئاڤا و هەرێمی کوردستان دادەبەزن
قامشلۆ/ هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پلەکانی گەرما لە رۆژئاوای کوردستان (2-5) پلەی سیلیزی لە تێکڕایی خۆی دادەبەزن و ئاو و هەوا لە هەرێمی کوردستانیش کەمێک ساردتر دەبێت و ئەگەر خۆڵبارینێکی سووک هەیە.
بە گوێرەی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت، له‌ناوچه‌كانی باشوری خۆرئاوای هه‌رێم ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه.
کەسناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشی له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، له‌كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌گه‌ری چالاكبونی هه‌یه بۆ سه‌رووی 30 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه شاخاویه‌كان كه‌مێك نزمده‌بنه‌وه به‌راورد له‌گه‌ڵ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی سووریاش دابەزینی پلەکانی گەرمای لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان پێشبینی کرد، راشیانگەیاند، کە کەش و هەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرش و بڵاو لەگەڵ هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا، هەروەها تەمێکی تۆزاوی لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و بیابانەکان بەدیدەکرێت.
کەشناسی سووریا هۆشداری دا لە دروستبوونی لافاو، لە ناوچە نزمەکان و دۆڵەکان لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا، ئەمە جگە لە کەشوهەوای تەماوی ناوچەکانی رۆژئاڤا و بیابانەکان.